بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
فایز تەها سالم، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی هونەرە مۆسیقییەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە فرەچەشنی کلتووری وێنەیەکە لە وێنەکانی پێکەوەژیانی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.
فایز تەها سالم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕۆژی جیهانیی فرەچەشنی کلتووری تایبەتمەندییەکی ناوازەی هەیە لە وڵاتێکی وەک عێراقدا، کە گەلەکەی لە چەندین پێکهاتەی جیاواز پێکدێت و باوەڕبوون بە خوا و دڵسۆزی بۆ نیشتمان کۆیان دەکاتەوە، هەروەها بەشدارن لە چەسپاندنی بونیادی شارستانی لە ڕێگەی بەهێزکردنی گیانی هاووڵاتیبوون و ڕەتکردنەوەی ئینتیما تەسەکەکان.
وتیشی: وەزارەت بەم بۆنەیەوە بڵاوکراوە و پۆستەر و تابلۆی شێوەکاریی دەرکردووە کە داوای بەهێزکردنی تەبایی مرۆیی لە عێراقدا دەکەن، ئەمەش لە پەراوێزی کەرنەڤاڵێکی کلتوورییدا کە وەزارەت بە سەرپەرشتی فازڵ بەدرانی، بریکاری وەزارەت، و بە بەشداریی سەرکردایەتییەکانی وەزارەت و نوێنەرانی فەرمانگە کلتووری و هونەرییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سازی کردبوو.
ڕوونیشیکردەوە کە فرەچەشنی کلتووری لە عێراقدا ڕەنگدانەوەی وێنەیەکە لە وێنەکانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی نیشتمانی، جەختیشی کردەوە کە ئەم فرەچەشنییە سەرچاوەی هێزە بۆ وڵات.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پێکهاتەکانی گەلی عێراق، لە نەتەوە جیاوازەکان و هەروەها لە موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و ئایینەکانی دیکە، لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا تابلۆیەکی نیشتمانیی یەکگرتوویان دروست کردووە و بەشدار بوون لە بونیادنانی شارستانیەتی عێراقدا، ڕوونیشیکردەوە کە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی فرەچەشنی کلتوورییەوە پەیامێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ڕەتکردنەوەی پەراوێزخستنی ئەویتر و بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی.