بەدواداچوون ـ INA
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران لەپێناو کردنەوەی گەرووی هورمز.
ڕوبیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کار دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و وازهێنانی ئەو وڵاتە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وتیشی: "پێویستە پلانێکی بەدیلمان هەبێت لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی کردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، جەختیشی کردەوە کە دەسپێشخەرییەکەی فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە هورمز تەنها لە کاتێکدا کاریگەر دەبێت کە بگەینە ئاگربەست.
هەروەها وتی: پێویستمان بە یارمەتی نییە سەبارەت بە ئێران، بەڵام ئەگەر یارمەتیمان پێشکەش بکرێت قبوڵی دەکەین، ئاماژەی بەوەش کرد لەگەڵ چەندین وڵاتدا هەماهەنگی دەکەین، بەڵام پاکستان کارەکتەری سەرەکییە لە هەماهەنگیکردن سەبارەت بە ئێران.


