بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەردانیکردنی ئەڵمانیا پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە دانیال کریبر، باڵیۆزی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق کرد
ئاماژەی بەوەش کرد کە زەیدی لە میانی دیدارەکەدا پەیامێکی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە بەڕێز فریدریش مێرز بە بۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە پێگەیشت، لەگەڵ بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی کردنی ئەڵمانیا، هەروەها لە پەیامەکەدا جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە کەرتەکانی گەشەپێدان و وزە و ئابووریدا."
نووسینگەکە ڕوونی کردەوە کە لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی دیالۆگ و هەنگاونان بەرەو چارەسەری دیپلۆماسی کە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزێت و سەقامگیری بەهێز بکات

