بەغدا - INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، سەروەت و سامانی خۆی لەبەردەم دەستەی دەسپاکیدا ئاشکرا کرد."
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی پەرۆشی سەرۆک کۆمارەوە دێت بۆ پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان لە ئاشکراکردنی سەروەت و ساماندا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی بنەماکانی دەسپاکی و شەفافیەت، و چەسپاندنی متمانە بە دامەزراوە فەرمییەکان

