بەغدا - INA

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە گرنگی درێژەدان بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان

کردەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە غولام محەمەد ئیسحاق، ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و وەفدی هاوڕێی کرد، کە پیرۆزباییان لێکرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاورکارییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، بەتایبەت پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی پەرەپێدان و مرۆیی و هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی چەسپاندنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی پلانەکانی چاکسازی لە وڵاتەکەدا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی درێژەدان بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ستایشی ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پاڵپشتیکردنی عێراق و دامەزراوەکانی کرد..

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەردەوامە لە کارکردن لەسەر چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی چۆنییەتی گەشەپێدان لە کەرتە جیاوازەکاندا، گرنگی پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەوڵ و بەرنامەکانی حکومەت بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و دابینکردنی کەشێکی پاڵپشت بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ڕوونکردەوە.

لای خۆیەوە غولام محمد ئیسحاق پێزانینی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هاریکاریی هەنووکەیی لەگەڵ عێراق دەربڕی، جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی ڕێکخراوەکە بە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەک کە پاڵپشتی ئەولەویەتەکانی نیشتمانی بکات و هەوڵەکانی کاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا بەهێزتر بکات..