یاریگا – یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بە فەرمی بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٣٠ پەردەی لەسەر سیستەمێکی نوێ  لادا . ئەم هەنگاوە کە بە ئیلهام وەرگرتن لە “سیستەمی سویسری شێوازی نوێی چامپیۆنز لیگ داڕێژراوە، ئامانجی گۆڕینی روخساری کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانە لە کیشوەری ئەورووپا. کۆتاییهاتن بە یارییە بێهێزەکان یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی سیستەمی پێشوو، رووبەڕووبوونەوەی تیپە زۆر بەهێزەکان بوو …