بەغدا - INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرمای کرد.

راگەیەندراوێکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: سبەی هەینی، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور، و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی سووک لە ناوچەی باکوور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، و لە ناوچەی باشوور دادەبەزن و لە ناوچەی باکوور وەک خۆیان دەمێننەوە.

هەروەها هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت:

دهۆک ٢٥، سلێمانی ٢٦، هەولێر ٢٧، نەینەوا ٢٩، کەرکوک ٣٠، ئەنبار ٣١، بەغدا و دیالە و سەڵاحەدین ٣٢، کەربەلای پیرۆز و بابل ٣٣، نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و واست و زیقار ٣٥، موسەنا ٣٦، میسان و بەسرە ٣٧ پلەی سیلیزی.

ڕاگەیەندراوەکە زیادیکردووە: ڕۆژی شەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور، و لە ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە، لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، و لە ناوچەی باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی سووک بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا. پلەکانی گەرما لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

لە کۆتاییدا هاتووە: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن.