بەغداد - INA
بانکی ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە (٤٨) هەزار سودمەند لە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت و کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ چوونەتە ناو خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی "پێشینەكانم" وەجبەی سێیەم، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی بانکەکە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدان و قستدانی ئەلیکترۆنی و ئاسانکاریی پرۆسەکانی کڕین بۆ هاوڵاتیان.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگە بە سوودمەندان دەدات بە قست لە ڕێگەی ئەو فرۆشگا باوەڕپێکراوانەی سەر بە بانکەکەن کڕین ئەنجام بدەن، لەگەڵ بڕینی قستەکان بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی و ئاسان، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی فەرمانبەران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بە ڕێگای پارەدانی نەرم و پارێزراو.
بانکەکە داوای لەو کەسانە کرد کە خزمەتگوزارییەکە دەیانگرێتەوە، بەدواداچوون بۆ نامەکانی تایبەت بە چالاککردن بکەن، و سەردانی فرۆشگا باوەڕپێکراوەکان بکەن یان بچنە ناو ئەپڵیکەیشنی بانکی ڕەشید؛ بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی فرۆشگاکان و میکانیزمی سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکە.
