بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی فالح ساري، ڕێنمایی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەکە کرد کە ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوام بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

بەیاننامەیەکی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت لە وەزارەتی دارایی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، دەڵێت: "وەزیری دارایی ڕێنمایی فەرمانگەی ژمێریاری کردووە بە بەردەوامبوونی دەوام لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوودا، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز".