بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی (ئیسرائیل) ڕایانگەیاند: دوو ئەفسەر، کە یەکێکیان فەرماندەی لیوای ٤٠١ی زرێپۆشە، بە سەختی بریندار بوون، دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکەیەکی حزبوڵای لوبنانییەوە کرانە ئامانج.
میدیاکانی (ئیسرائیل) ڕایانگەیاند: "سوپای (ئیسرائیل) برینداربوونی فەرماندەی لیوای ٤٠١ی زرێپۆشی بە سەختی ڕاگەیاندووە"، و ئاماژەی بەوەش کردووە کە "برینداربوونی ناوبراو لە دوای ئەوە بووە کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کە حزبوڵا لە باشووری لوبنانەوە ڕەوانەی کردبوو، کراوەتە ئامانج".
باسیان لەوەشکرد: "ئەو ئەفسەرە بریندارە پلەی عەقیدە لە سوپای ئیسرائیلدا"، و ئاماژەیان بەوەش داوە کە "هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێکی دیکەش بە پلەی موقەدەم بە سەختی، لەگەڵ سەربازێک کە لە هەمان ناوچەدا بوون".



