بەغداد – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوە، فوئاد حسێن، بۆ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا، کلیمنس سیمتنەر، جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی دوولایەنە و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی هاوبەش کردەوە، بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگەیەنێت.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حسێن، لە باڵەخانەی وەزارەت پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆماری عێراق، کلیمنس سیمتنەر کرد، کە یاوەری دەکرا لەلایەن ژمارەیەک لە باڵیۆزانی ئەوروپی نیشتەجێ لە عێراق، کە پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە وەزیر کرد بەبۆنەی نوێکردنەوەی متمانە پێی وەک وەزیری دەرەوە".
لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوە پێداچوونەوەی بە "دیدگای حکومەتی عێراق و ئاڕاستەکانی بۆ قۆناغی داهاتوو کرد، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە مەلەفە هاوبەشەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا"، جەختیشی لەسەر "گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی دووڵایەنە و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی هاوبەش کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگەیەنێت".
هەروەها باسی لە "کارە لەپێشینەکانی حکومەتی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرد، و پێداچوونەوەی بە هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمییەکانی ئێستا، و هەوڵەکانی حکومەت لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ڕێڕەوەکانی گفتوگۆ و هاریکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد".