بەغداد - INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر پێویستیی دابینکردنی ڕێگاکانی توانادارکردنی گەنجان کردەوە بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاریگەر لە خزمەتکردنی وڵاتدا بکەن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ئاری کەمال مستەفا، بریکاری وەزارەتی لاوان و وەرزش و شاندی یاوەری کرد، کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار پیرۆزباییان لێکرد."
ئەوەشی خستەڕوو: "لە چاوپێکەوتنەکەدا، باس لە واقیعی هەردوو کەرتی لاوان و وەرزش و میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی پرۆگرامەکانی گەنجان و پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەکان کرا،" هاوكات جەخت لەسەر "گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجان لە کاروانی گەشەپێدان و بونیادنانی نیشتمانیدا" کرایەوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "پێویستیی دابینکردنی ئەو ڕێگا گونجاوانە کرد کە گەرەنتی توانادارکردنی گەنجان دەکەن بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە خزمەتکردنی وڵاتدا،" و ستایشی "هەوڵەکانی وەزارەتیشی کرد لە پاڵپشتیکردنی چالاکی و دەستپێشخەرییە وەرزشی و گەنجانەکاندا."
