نێودەوڵەتی – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس، دووپاتیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەوتنی گەورەی لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ ئێران بەدەستهێناوە.

ڤانس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەوتنی گەورەی لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ ئێران بەدیهێناوە"، هاوکات زانیاریشی دا کە "ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

ڕوونیشی کردەوە کە "دەبێت ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە چەکی ئەتۆمییان هەیە بە کەمی بهێڵینەوە، هەر بۆیەش لە دژی ئێران دەجوڵێینەوە"، جەختیشی کردەوە کە "پێشکەوتنی زۆرمان سەبارەت بە ئێران بەدەستهێناوە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "پێمانوایە ئێرانییەکان دەیانەوێت ڕێککەوتنێک ئیمزا بکەن، بەڵام جەخت دەکەینەوە کە ئێمە هەمیشە پلانێکی جێگرەوەمان هەیە، و پێمانوایە ئێرانییەکان ئارەزووی هێنانەکایەی ڕێککەوتنێک دەکەن"، ڕوونیشی کردەوە کە "توانا سەربازییە نەریتییەکانی ئێرانمان بە شێوەیەکی کاریگەر لاواز کردووە".

وتێشی: "سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لێی داواکردین کە بە نیازپاکی کێبڕکێ و دانوستان بکەین، ئەمەش ڕێک ئەو کارەیە کە ئەنجاممان داوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێران وڵاتێکی زۆر ئاڵۆزە، و هەڵوێستی توند لە لایەن تیمی دانوستانکارەکەیەوە دەبینین".

ڕوونیشی کردەوە کە "بنیادنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە دەبێتە یەکەم پریشک بۆ هەڵگیرساندنی پێشبڕکێیەکی جیهانیی خۆپڕچەککردنی ئەتۆمی، و پێم وایە ئێرانییەکان درک بەوە دەکەن کە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە بۆ ئێمە".

هەروەها وتی: "سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، پێی گوتم کە ئێمە بە تەواوی بۆ بژاردەی سەربازی ئامادەین بەڵام ئەم ڕێڕەوەمان ناوێت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پرسی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی لە کاتی دانوستانەکاندا تاوتوێ دەکرێت، هەروەها ترەمپ بەردەوام دەبێت لە دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا".

ڤانس لە کۆتایی وتەکانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە تەنیا پابەندبوونی ئێرانییەکانمان ناوێت بەوەی نەبنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵکو دەمانەوێت لە داهاتووشدا توانای ئەتۆمیی خۆیان بنیاد نە نێنەوە".