بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێ، گراهام ئارنۆڵد، لیستی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ئەنجامدانی کەمپی ڕاهێنان لە ئیسپانیا ڕاگەیاند.
پەڕەی فەرمی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە، کە "ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێ، گراهام ئارنۆڵد، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراقی بۆ ئەنجامدانی کەمپی ڕاهێنان لە ئیسپانیا ڕاگەیاندووە، پێش بەڕێکەوتنیان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی کۆتایی مۆندیال".


