بەغداد – INA

تیروپشكی بیست و حەوتەمین خولی جامی کەنداوی عەرەبی بۆ تۆپی پێ "خەلیجی ٢٧"، کە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری جەددە ڕاکێشران، بوونە هۆی کەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمدا لە پاڵ هەڵبژاردەکانی سعودیە، عومان و کوێت.

کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەش کە شانشینی سعودیە لە نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەم تا ٦ی کانوونی دووەمی داهاتوودا میوانداری دەکات، هەڵبژاردەکانی ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و یەمەن لەخۆدەگرێت.