بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ وەزیری کارەبا، عەلی سەعدی وەهێب، میکانیزمەکانی بەدواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی (الدعاوى) تاوتوێ کرد کە تایبەتن بە وەزارەت و پێشکەشی دادگاکان کراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە وەزیری کارەبا عەلی سەعدی وەهێب کرد".

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پیرۆزبایی لە وەزیری کارەبا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا، و لەگەڵیدا باسی لە میکانیزمەکانی بەدواداچوونی ئەو داوایانە کرد کە پەیوەستن بە وەزارەتەکەوە و لەبەردەم دادگاکاندا هەن".