بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕکابەرییەکانی گەڕی سی و شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ دەستپێدەکەن، ئەمەش بە ئەنجامدانی پێنج ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوانکراو کە یاریگاکانی بەغدادی پایتەخت و چەند پارێزگایەکی تر میواندارییان دەکەن، لە ناوەڕۆکی چاوەڕوانییەکی گەورەی هاندەراندا هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی خولەکە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی.
لەکاتژمێر پێنج و نیوی ئێوارەدا، یاریگای دیالە میوانداری یاری نێوان یانهی دیالە و میوانەکەی، یانەی ئەمانەی بەغداد دەکات؛ لە دیدارێکدا کە خاوەن یاریگا تێیدا هەوڵدەدات سوود لە هۆکاری یاریگا و هاندەران وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی.
ههروهها یانەی کارەبا لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی زەورا ڕووبەڕووی یانهی غەراف دەبێتەوە، لە کاتێکدا یانەی قاسم لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی نەجەف پێشوازی لە هاوتاکەی، نەوتی مەیسان دەکات؛ ئەم دوو ڕووبەڕووبوونەوەیە گرنگییەکی زۆریان بۆ هەردوولا هەیە لە خشتەی ڕیزبەندیدا.
لەکاتژمێر هەشتی شەویشدا، یاریگای کاپتن شەرار حەیدەر باوەش بۆ یاری نێوان نەوت و دهۆک دەکاتەوە، کە یەکێکە لە دیارترین ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم گەڕە. هاوکات، یانەی تەڵەبە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە ڕووبەڕووی یانهی گەرەمە دەبێتەوە، لە دیدارێکدا کە هەردوو یانهكه تێیدا دەڕواننە ڕاوکردنی سێ خاڵی یارییەکە و بههێزكردنی پێگەکانیان لەنێو ڕکابەرییەکەدا.