بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە، تۆمارکردنی (837) حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە چەند پارێزگایەکدا ڕاگەیاند، کە بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینهوه بووە.
وەزارەتی تەندروستی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بە ڕێنمایی وەزیری تەندروستی، عەبدولحوسێن موسەوی، فەرمانگەکانی تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکان، بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک، بەردەوام بوون لە ڕێکارە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینهوه کە وڵات بەخۆیەوە بینی، هاوشان لەگەڵ بەردەوامبوونی دۆخی ئامادەباشی تەواو لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و چارەسەرییەکان بۆ هاوڵاتیان بە درێژایی 24 کاتژمێر".
وەزارەتەکە ڕوونی کردووەتەوە کە "بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینهوه (837) حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە چەند پارێزگایەکدا تۆمارکراون"، هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە "هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، و تووشبووان چاودێریی پزیشکیی پێویستیان پێشکەش کراوە و دوای باشتربوونی دۆخی تەندروستییان، دامەزراوە تەندروستییەکانیان جێهێشتووە".


