نێودەوڵەتی – INA

باڵی 30ی بۆشایی ئاسمان لە بنکەی ئاسمانیی ڤاندنبێرگ ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنیازی تاقیکردنەوەی هەڵدانی موشەکێکی بالیستیی کیشوڕبڕی بێسەری جەنگی لە جۆری "مینتمان 3 یە کە توانای هەڵگرتنی سەری جەنگیی ئەتۆمی هەیە، و بڕیارە تاقیکردنەوەکە لە 20ی ئایاردا ئەنجام بدرێت.

باڵەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "پلان کێشراوە بۆ جێبەجێکردنی تاقیکردنەوەی هەڵدانی موشەکێکی بالیستیی کیشوڕبڕی بێسەری جەنگی لە مۆدێلی 'مینتمان 3'... لە 20ی ئایاردا، لە نێوان کاتژمێر 12:01ی شەو بۆ 6:01ی بەیانی بە کاتی زەریای هێمن، لە بەشی باکووری بنکەی ئاسمانیی ڤاندنبێرگ".

فەرماندەییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەم تاقیکردنەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە دۆخی ئێستای نێودەوڵەتییەوە نییە، و بە شێوەیەکی خولی و ڕێکخراو ئەنجام دەدرێن.

هەروەها ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌كه‌ ئامانج لەم تاقیکردنەوانە دڵنیابوونەوەیە لە کارایی، ئامادەیی و وردیی سیستەمی چەکەکە.

شایەنی باسە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین جار تاقیکردنەوەی هەڵدانی موشەکی بالیستیی کیشوڕبڕی "مینتمان 3"ی ئەنجامداوە.

سەرچاوە: ڕووسیا تودەی