ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری ئەیسی میلان ئامادەیە بۆ وەرزێکی دیکە لە یانەکە بمێنێتەوە ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێن. بەگوێرەی فوتبۆل ئیتاڵیا، بەندێک لە گرێبەستی ئەو راهێنەرەدایە کە وا دەکات راستەوخۆ گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژببێتەوە بە مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر ئەو یانەیە بگاتە خولی پاڵەوانەکان. میلان لەم وەرزەدا نەیتوانی ململانێ لەسەر ناسناوی سکودێتۆ بکات بەڵام بە …
ئالێگری بە دوو مەرج ئامادەیە لە میلان بمێنێتەوە
