نێودەوڵەتی – INA

بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بودجەی پنتاگۆن نیشانی دەدەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانێت موشەکی ڕێگری لە نەوەی نوێ $Next Generation Interceptor - NGI$ پێش ساڵی 2030 بخاتە دۆخی ئامادەباشی شەڕکەرەوە.

بەپێی بەڵگەنامەکان، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پلانی داناوە بۆ دروستکردن و تاقیکردنەوەی دە نموونەی سەرەتایی لە موشەکەکانی ڕێگری نەوەی نوێ (NGI) — کە تایبەتن بە بەرپەرچدانەوەی موشەکە بالیستییە کیشوڕبڕەکان — لە ماوەی نێوان ساڵانی 2027 بۆ 2029، بەو مەرجەی قۆناغی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ (Mass Production) ڕاستەوخۆ دوای تێپەڕاندنی قۆناغی کۆتایی چاودێری و پێداچوونەوە لە ساڵی 2030دا دەستپێبکات. ئەرکی پەرەپێدان و پیشەسازییەکەش سپێردراوە بە کۆمپانیای لۆکهید مارتن کە یەکێکە لە زەبەلاحەکانی پیشەسازی بەرگری.

لەسەر ئاستی دارایی، بڕی 1.457 ملیار دۆلار بۆ ئەم بەرنامەیە لە ساڵی دارایی 2026دا تەرخانکراوە، و ئەم بڕە بۆ 1.276 ملیار دۆلار لە ساڵی 2027دا کەمدەکاتەوە؛ ئەم دابەزینەش هۆکارەکەی بۆ کۆتاییهاتنی قۆناغی سەرەکی کارە دیزاینییەکان و گواستنەوە بۆ قۆناغی تاقیکردنەوە مەیدانییەکانی فڕین دەگەڕێتەوە.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دواکەوتنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاکو ئێستا تەنها موشەکی ڕێگری بنکە-زەمینی $Ground-Based Interceptor - GBI$ وەک تاقە هۆکار بەردەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی موشەکە بالیستییە کیشوڕبڕەکان، بەڵام ئەم سیستەمە ئێستا بەدەست کۆنبوونی خێرای تەکنەلۆجییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش پنتاگۆنی ناچار کردووە تەمەنی کارپێکردنی کاراییەکەی درێژ بکاتەوە تا ئەو کاتەی سیستەمی NGI بە فەرمی دەچێتە خزمەتی ڕاستەقینەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان