بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان نەبیە بەری، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار، هاوكات سوپاسی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێراق و حکومەت و پەرلەمان و مەرجەعە ئاینییە دڵسۆزەکان کرد؛ بۆ ئەو هەڵوێستە پاڵپشتیکارانەی بەرامبەر بە لوبنان لە بارودۆخە جیاوازەکاندا هەیانبووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی نامەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان نەبیە بەرییەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا قووڵترین پیرۆزبایی خۆی دەربڕیوە بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار، و هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەری لە نامەکەیدا، سوپاسی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و گەلی عێراق و حکومەت و پەرلەمان و مەرجەعە ئاینییە دڵسۆزەکان دەربڕیوە؛ بۆ ئەو هەڵوێستە پاڵپشتیکارانەی بەرامبەر بە لوبنان لە بارودۆخە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە قۆناغی ئێستادا"، جەختیشی لەسەر "ئامادەیی خۆی کردووەتەوە بۆ کارکردن لەسەر پەرەپێدانی شێوازەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، بەشێوەیەک کە پەیوەندییە مێژووییەکانی دۆستایەتی بەهێزتر بکات و خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا بکات".

