هەولێر ـ INA
ئەمرۆ دووشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە يوسف مەککی گەنناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە ،ڕایگەیاندووە: "ئەمرۆ دووشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە يوسف مەککی گەنناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا، "سەرۆکی حکومەت ئامادەییی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەربڕی".
ئاماژەی بەوەشکرد, "پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دا کە بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە و سوودوەرگرتنە لە چاکسازیی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و بە تایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان".


