بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند، هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی ئێرندا ڕاگەیاندووە.
پزیشکیان وتی: "هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی ئێراندا ڕاگەیاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوودوەرگرتن لە تواناکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ گەشەپێدانی ژێرخانەکانی گواستنەوە و ترانزێت، یەکێکە لە تەوەرە گرنگەکانی ڕێبازی ئابووریمان".

