یاریگا – دیێگۆ سیمیۆنی بە لێدوانێک کۆتایی بە دەنگۆیەکان هێنا و داهاتووی خۆی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکراکرد. ئەمشەو ئاتلێتیکۆ لە هەفتەی 37ی خولی ئیسپانی کۆتا یاریی خۆیان لەنێو یاریگای ریاز ئێر میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام دا و توانیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە جێرۆنا ببەنەوە. سیمیۆنی کە بۆ یەکەم جار لە نۆڤێمبەری ساڵی 2011 پۆستی راهێنەرایەتی رۆخی …