بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای باڵای سعودیە، ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیججەیە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئایار، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.
دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە: سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیججەیە.
هەروەها هاتووە : ڕۆژی وەستان لە عەرەفە دەکەوێتە ڕۆژی سێ شەممە 26ی ئایار، و ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.