هەولێر – INA

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت.

لەهەواڵێکی پێگەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە،تیایدا هاتووە : لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان،و سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵیا و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: لە کۆبوونەوەکاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ دەکرێن.