یاریگا – یانەی چێڵسی بە شێوەیەکی فەرمی چابی ئاڵۆنسۆی وەکوو راهێنەری یانەکە دەستنیشانکرد و چاوەڕوانی یاسا و رێسای توند لە راهێنەرە باسکییەکە دەکرێت. رۆژنامەی تێلێگراف ـی بەریتانی لە راپۆرتێکی شیکارییدا ئاشکرای دەکات کە دەستنیشانکردنی ئاڵۆنسۆ وەکوو پیاوی یەکەمی چێڵسی، تەنیا گۆڕینی راهێنەر نییە، بەڵکوو تێکشکاندنی ئەو کلتووری بیانووهێنانەوەیە کە لە چەند وەرزی رابردوودا یانەکەی خنکاندووە. …