کەرکووک - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ شاری ئەستەنبوڵی تورکیا دوای وەستانێکی کاتی ڕاگەیاند.

هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دوای وەستانێکی کاتی، دەستمان بە گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک و شاری ئەستەنبوڵی تورکیا کردەوە، و یەکەم گەشتیش بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە چوارچێوەی خشتەی نوێی کارپێکراودا بەڕێوەچوو.

وتیشی: بەرنامە نوێیەکەی خشتەی گەشتەکان چوار گەشتی هەفتانەی لە ڕۆژانی یەکشەممە،و دووشەممە،و چوارشەممە و هەینی ئەنجام دەرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئاراستەیەک هەیە بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان و ڕێکخستنی گەشتی شەوانیش.

ڕوونیشیکردەوە : دەستپێکردنەوەی ئەم هێڵە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی گەشتکردن لە کەرکووکەوە بۆ تورکیا، و بەشدار دەبێت لە ئاسانکاری هاتوچۆی هاوڵاتیان و چالاککردنی لایەنە ئابووری و گەشتیارییەکان لە پارێزگاکەدا.