بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پەیامێكی پیرۆزبایی لە شا چارلزی سێیەمی شای بەریتانیا و ئیرلەندای باكوورەوە بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی پێگەیشت.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە سەرۆك كۆمار نزار ئامێدی پەیامێكی پیرۆزبایی لە شا چارڵزی سێیەمی شای بەریتانیا و ئیرلەندای باكوورەوە بە بۆنەی دەستبەكاربوونییەوە پێگەیشتووە.
لە پەیامەكەدا شا چارڵزی سێیەم دووپاتیكردەوە كە شانشینی یەكگرتوو گرنگییەكی زۆر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق دەدات، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو پەرۆشییە بۆ بەردەوامبوون لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات و گەلان.
چارڵزی سێیەم ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی عێراق بەدەستی هێناوە لە ساڵانی ڕابردوودا، بەتایبەتی لە بواری بەرزكردنەوەی ئاسایشدا، هیوای خۆی بۆ هەوڵە هاوبەشەكان بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی دوای قوربانیدانی زۆر لە عێراق بەدەست هاتوون، هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری بۆ عێراقییەكان و تەواوی ناوچەكە دەربڕی.
لە پەیامەكەدا شا پێشوازی لە ئاستی هاوكاری نزیك لە نێوان هەردوو وڵات لە چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و ئاسایشی ئاو، و كاری هاوبەش بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی ئەمن و خۆشگوزەرانتر بۆ هەردوو وڵات كرد.
