بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە مستەفا عانی بە فەرمی ئەركی وەزیری بازرگانی دەستبەكاربوو.

لە بەیاننامەیەكدا لە وەزارەتەكەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كە مستەفا عانی ئەمڕۆ بە فەرمی ئەركەكانی وەك وەزیری بازرگانی دەستبەكاربوو، دوای سوێندخواردنی دەستووری و وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لەوە كردەوە كە قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی كاری دامەزراوەیی كاریگەر دەبێت كە گرنگی بە خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك، و پاڵپشتیكردنی ئابووری نیشتمانی دەدات.

لە میانی مەراسیمی ڕادەستكردنەكەدا، عانی دووپاتی كردەوە : كە وەزارەتی بازرگانی پابەندە بە جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی حكومی بە ئامانجی پەرەپێدانی ئەدای كارگێڕی و چاودێری و باشتركردنی سیستمی كارتی بەشەخۆراك و خزمەتگوزارییەكانی وەزارەت، هەروەها پاڵپشتیكردنی كەرتی بازرگانی و ئابووری بەگوێرەی پێداویستییەكانی قۆناغی ئێستا.

عانی ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە وەك تیمێكی یەكگرتوو و بە هاوكاری سەرجەم بەشە و بەشەكانی سەر بە خۆی كاردەكات بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و بەرزكردنەوەی شەفافیەت بە شێوەیەك كە مافی هاوڵاتیان بپارێزێت و متمانەیان بە دامەزراوەكانی حكومەت بەهێزتر بكات، عانی ووتیشی: ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەی كە بە وەزارەتی بازرگانی سپێردراوە پێویستی بە هەوڵی هاوبەش و كاری پیشەیی بە پەرۆش هەیە، جەختی لەوە كردەوە پەرۆشی خۆی بۆ كردنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ كەرتە ئابووری و بازرگانییە جیاوازەكان بۆ باشتركردنی ژینگەی كاركردن و گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی ئابووری.

جەختیشی لەوە كردەوە : كە قۆناغی داهاتوو قۆناغی كردار و دەستكەوت دەبێت، داوای لە هەموو كارمەندانی وەزارەت كرد كە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان و چەسپاندنی ئەدای كاریگەرانەی دامەزراوەیی.

عانی ستایشی هەوڵەكانی وەزیر ئەسیر داود غرەیری كرد و ئەو هەنگاو و ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر كە بەشداربوون لە پاڵپشتیكردنی كارەكانی دامەزراوە سەر بە وەزارەتەكە و بەرزكردنەوەی سەقامگیری فایلە ئابوورییە گرنگەكان، جەختیكردەوە گرنگی بنیاتنانی لەسەر ئەوەی بەدەست هاتووە و بەردەوامبوون لە كاركردن بە ڕۆحی بەرپرسیارێتی نیشتمانی.