یاریگا – رودی گارسیا، راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا دووپاتیكردەوە كە تیمەكەی ناتوانێت لە مۆندیالدا دەستبەرداری تواناكانی رومێلو لوكاكو ببێت. دوێنێ بەلجیكا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوكردەوە و لوكاكو بانگهێشتكراوە. لوكاكوی 33 ساڵان لەم وەرزەدا تەنیا نزیکەی کاتژمێرێک یاریی کردووە و لە چەند مانگی رابردووشدا بەدەست پێکانی ماسولکەکانی پشتەوەی رانیەوە دەیناڵاند. هێرشبەرەكە لەژێر چاودێری تیمی …