بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بەو گوێبیستنی دەنگی تۆپ بڵاوكردەوە كە لە ناوچەی سەوز بیستراوە.

سەعد مەعن سەرۆكی شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : گوێبیستی دەنگی تۆپ لە ناوچەی سەوز ڕێكارێكی فەرمییە بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە.