بەغدا – INA

یانه‌ی یانەی قوە جەوییە توانی بە ئەنجامی (٢-١) لە یانه‌ی تەڵەبە بباتەوە، لەو یارییەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی "مەدینە" لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی ٣٥ی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

گۆڵەکانی قوە جەوییە لەلایەن عیسام سوبحی (لە ڕێگەی لێدانی سزا) و ماسین ئارتین ( گۆڵی پێچەوانە) لە خولەکەکانی (٩ و ٥٥)دا تۆمارکران، لە بەرامبەردا سەیف ڕەشید لە خولەکی (٨+٩٠)دا تاکە گۆڵەکەی تەڵەبەی تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە، قوە جەوییە کۆی خاڵەکانی بۆ ٨٠ خاڵ بەرزکردەوە لە پێشەنگی خولەکەدا، لە کاتێکدا خاڵەکانی تەڵەبە لە لەسەر ٦٢ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا مایه‌وه‌.