بەغدا – INA
وەزیری پەیوەندییەکان مستەفا جەبار سەند، ئەمڕۆ هەینی، بە فەرمی ئەرکەکانی لە بارەگای وەزارەتی پەیوەندییەکان وەرگرت، وەک جێگرەوەی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری پێشوو.
وەزیری پەیوەندییەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "وەزیری پەیوەندییەکان مستەفا جەبار سەند، بە فەرمی ئەرکەکانی لە بارەگای وەزارەتی پەیوەندییەکان وەرگرت وەک جێگرەوەی پێشینەکەی ساڵح مەهدی حەسناوی، مەراسیمی ڕادەستکردن و وەرگرتنی ئەرکەکانیش بە ئامادەبوونی بریکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ناوەندی وەزارەت و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەت بەڕێوەچوو، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگترین دۆسیەکان و میکانیزمەکانی کارکردن بۆ قۆناغی داهاتوو."
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەش كراوه کە "حەسناوی پیرۆزبایی لە وەزیری نوێ کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانی،" و هیوای "سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیدا و بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن."
لای خۆیەوە، سەند بەگوێرەی راگهیندراوهكه جەختی کردەوە لە پەرۆشی خۆی بۆ "بەهێزکردنی ئەدای کەرتی پەیوەندییەکان؛ بەهۆی ئەو گرنگییەی لە ژیانی هاووڵاتییاندا هەیەتی، هەروەها کارکردن بەپێی بەرنامەی حکومەت و ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە گەشەپێدان و پەرەپێدانی کەرتەکە و هاوچەرخبوون لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە نوێیەکان."
سەند ستایشی "ئەو هەوڵانەی کرد کە لە قۆناغی ڕابردوودا لەلایەن وەزیرەکان و سەرجەم ستافەکانی وەزارەتەوە دراون،" و جەختی کردەوە لەسەر "گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان و کارکردن بە گیانی یەک تیم و ئامادەکردنی بەرنامە و دیدگایەک بۆ وەزارەت کە خزمەت بە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بکات."



