هەولێر –INA
لە پارێزگای هەولێر ماراسۆنێکی سێ کیلۆمەتری بۆ 1100 گەنجی کوردستان بەڕێوەچوو، كه لە شەقامی 40 مەترییەوە دەستیپێکرد و تا بەر دەرگای پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 1100 گەنج و وەرزشوان لە سەرجەم شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشدارییان تیایدا کرد.
ماراسۆنه جەماوەریهكه بە درێژایی سێ کیلۆمەتر ئەنجامدرا. چالاکییەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوڕان و کچانی کۆکردەوە، ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕاکردنە بەکۆمەڵە، بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و هاندانی گەنجان بوو بۆ وەرزشکردن.


