نێودەوڵەتی – INA
حکومەتی ژاپۆن، ئەمڕۆ هەینی، پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق پێشکەش کرد، هاوکات جەختی لە هاوکارییەکانی کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کیتامورا تۆشیهیرۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "حکومەتی ژاپۆن پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق دەکات، کە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تشرینی دووەمی ڕابردوو هاتە ئاراوە."
تۆشیهیرۆ وتیشی: "حکومەتی ژاپۆن هیواخوازە هەموو پارتە عێراقییەکان لە سایەی حکومەتی نوێدا پێکەوە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی زیاتر لە عێراق."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژاپۆن چاوەڕوانی ئەوە لە عێراق دەکات کە بەشدار بێت لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە"، هەروەها جەختی کردەوە لە "هاوکاری حکومەتی ژاپۆن لەگەڵ حکومەتەکەی زەیدی لەپێناو سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ژاپۆن و عێراق."
