بەغداد - INA
دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ هەینی، پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەت و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکانی کرد، هاوکات هیوای خواست حکومەت سەرکەوتوو بێت لە بوژاندنەوەی دۆخی دەوڵەتی عێراق و بەدیهێنانی خواستەکانی گەل.
زێدان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "خۆشحاڵین کە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و تەواوی هێزە سیاسییەکان بکەین، بەبۆنەی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کە لێکەوتەی پڕۆسە دیموکراسییەکەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی ٢٠٢٥ بوو، هەروەها بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتێکی خاوەن ڕەنگێکی نوێ و جیاواز لە حکومەتەکانی پێشوو."
هەروەها وتیشی: "ئێمە هیوادارین ئەم حکومەتە سەرکەوتوو بێت لە بوژاندنەوەی واقیعی دەوڵەتی عێراق و بەدیهێنانی هیواکانی ڕۆڵەکانی گەلە مەزنەکەی، هەروەها گەیاندنی وڵات بەو ئاستەی کە جێگەی ڕەزامەندی و قبووڵی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی بێت، کە گوزارشت لە ئیرادە و ویستی عێراقییە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەکان دەکات بۆ نیشتمانەکەیان؛ ئەو نیشتمانەی کە وەک چادرێکی ئارام و کۆکەرەوە بۆ هەموومان دەمێنێتەوە."

