یاریگا – ئەمڕۆ دیدیێ دیشام پێکهاتە سەرەتاییەکی بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە و چەند ناوێکی دیاری لە ریزەکانی فەڕەنسادا نەبوون. کەڵەشێرەکان خاوەنی چەندین ئەستێرەی ئاستبەرزن لەسەر ئاستی خولەکانی جیهان، هەربۆیە کێبڕکێ بۆ وەرگرتنی شوێنێک لە پێکهاتەکەی مۆندیالدا ئێجگار زەحمەت بووبوو. دوو لەو قوربانیانەش کۆلۆ موانی و ئێدواردۆ کاماڤینگا بوو. بەتایبەت ئەوەی دواتریان مشتومڕی لێکەوتەوە، بەوپێیە یاریزانی …