بەدواداچوون – INA

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا توانیویانە ئامانجە سەربازییەکانیان لە ئێران بەدیبهێنن.

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە کاتی پێشکەشکردنی گەواهی لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا توانیمان ئامانجە سەربازییەکانمان لە ئێران بەدیبهێنین.

کووپەر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا ئێران تەنها نزیکەی ١٠٪ی ئەو توانایانەی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ ماوەتەوە کە پێش جەنگ هەیبوو، ڕوونیشیکردەوە کە تواناکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەیان کردووە و چیتر ناتوانێت هێرشی بەرفراوان ئەنجام بدات