هەولێر - INA

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی (سییەم)ی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی دوو لە زاخۆ بەڕێوەچوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراویکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی (سییەم)ی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی دوو لە زاخۆ بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، كه‌ به‌ڕێزان وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ پله‌دارانى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، (٣٥٩) ئەفسەری گەنجی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن، دوای بەکۆتاهێنانی (٩) مانگ خوێندنی سەربازی، ئەکادیمی و پراکتیکی، بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا و چوونە ناو ڕیزەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووان و خێزانەکانیان، تیشکی خستە سەر پێگەی یاسایی و نیشتمانیی پێشمەرگە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچەکە.