بەدواداچوون – INA
بەرپرسێکی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا چینییەکەی ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی بە کراوەیی مانەوەی گەرووی هورمز.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە گواستییەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا چینییەکەی ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی بە کراوەیی مانەوەی گەرووی هورمز.
ئاماژەی بەوەش کرد: ترەمپ و هاوتا چینییەکەی ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە دیداری نێوان ترەمپ و هاوتا چینییەکەی باش بووە و باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری کردووە.

