بەغداد ـ INA ـ محەمەد تاڵبی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە، کردنەوەی سێ ئۆڤەرپاسی لە بەغدا بۆ سبەی پێنجشەممە ڕاگەیاند.
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەت، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "کارەکان لە ڕێگای حەجی وشکانی کە عێراق بە وڵاتانی دراوسێوە دەبەستێتەوە بەردەوامن، ئەوەش دوای دابەشکردنی پڕۆژەکە بۆ چەند قۆناغێک، جگە لە بەشێک لە پڕۆژەکانی پاکێجی یەکەم، لە نێویاندا ئەو پردانەی بەسەر ڕووباری دیجلەدا دەڕۆن."
ئاماژەی بەوەشکرد: "سبەی پێنجشەممە سێ ئۆڤەرپاس لەو ناوچانەی بەغدا کە جەنجاڵییەکی زۆری هاتووچۆیان تێدایە دەکرێنەوە؛ یەکەمیان لە دادگای بەغدای نوێ لە شارەوانییەکان، دووەمیان لە یەکتربڕی قودس بە درێژایی 600 مەتر، و سێیەمیشیان لەسەر ڕووباری کەناڵ کە قەرەباڵغی سەر پردی مەشتەل کەمدەکاتەوە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان بۆ ناوچەی شارەوانییەکان ئاسان دەکات." هەروەها وتی: "ئەم پڕۆژانە تەواکەری پڕۆژەی ئۆڤەرپاسەکانی فەزیلییەن کە پێشتر کرانەوە و دەبنە هۆی ڕەوانبوونی هاتووچۆ."
لە کۆتاییدا وتی: "چوار پڕۆژە لە چوارچێوەی پاکێجی دووەمدا هەن کە هێشتا کارکردن تێیاندا بەردەوامە،" ئاماژەی بەوەشد: "پەسەندنەکردنی بودجە بووەتە هۆی دواکەوتنی دەسپێکردنی پڕۆژە نوێیەکان کە تەواکەری پڕۆژەکانی ئێستان."

