بەدواداچوون - INA
تەندروستیی لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، شەهیدبوونی 8 کەسی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر ناوچەکانی "جییە" و "سەعدیات" لە نێوان بەیروت و سەیدا ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "8 کەس شەهید بوون لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر هەردوو ناوچەی جییە و سەعدیات کە دەکەونە نێوان بەیروت و سەیدا."