نێودەوڵەتی – INA

عەباسی عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی خەریکی ئەنجامدانی ڕاوێژە بۆ داڕشتنی ئەو ڕێسا و یاسایانەی پەیوەستن بە ڕێکارە تایبەتەکانی گەرووی هورمز.

عێراقچی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەرقاڵی ڕاوێژین بۆ داڕشتنی ئەو ڕێسایانەی پەیوەستن بە ڕێکخستنی کاروباری گەرووی هورمز، ئەمەش بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان."

هەروەها وتیشی: "سەرچاوەی سەرەکیی ئەم بارودۆخەی ئێستای گەرووی هورمز، دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکانە بۆ سەر ئێران."