بەغدا – INA
عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، چەند ڕێنماییەکی تایبەتی سەبارەت بە پلانی هەواڵگری بۆ دابینکردنی ئاسایشی یادی شەهیدبوونی ئیمام محەمەد جەواد (سەلامی خوای لێبێت) دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرپەرشتی کۆنگرەیەکی ئەمنیی فراوانی کرد لە بارەگای بریکارنامەی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردن و بەهێزکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بە مەبەستی پاراستنی ڕێوڕەسمی یادی شەهیدبوونی ئیمام محەمەد جەواد (سەلامی خوای لێبێت)."
له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش كراوه كه: "کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەموو بەشەکانی سیستەمی هەواڵگری و ئەمنی بەڕێوەچوو، بۆ دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی هەماهەنگی مەیدانی. لایەنە هەواڵگرییەکانی ناو وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، نوێنەرانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەستەی حەشدی شەعبی تێیدا بەشداربوون."
وەزیری ناوخۆ لە کاتی کۆنگرەکەدا جەختی لە پێویستی چڕکردنەوەی کارە ئۆپەراسیۆنی و زانیارییە پێشوەختەکان کردەوە، و ڕێنمایی دا بە کاراکردنی هەوڵە زانیارییەکان و یەکخستنی بنکەی زانیارییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ڕەوانیی هاتوچۆی سەردانیکەران.
هەروەها فەرمانی دا بە بڵاوکردنەوەی مەفرەزە هەواڵگرییەکان بۆ پاراستنی ئەو ڕێگایانەی سەردانیکەران پێیدا تێپەڕ دەبن بەرەو شاری پیرۆزی کازمایەتی، و جەختیشی کردەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی لە هەموو تەوەر و کەرتەکانی دەوروبەری پایتەخت و ئەو دەروازانەی دەچنەوە سەر مەزارە پیرۆزەکە.


