بەغداد – INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی دەستەی ڕای کرد بۆ بەدواداچوونی پلانە ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکان لە وەزارەتدا.
وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لە کۆبوونەوەکەدا ئەو بابەتانەی لە کارنامەکەدا بوون خرایە ڕوو و بڕیاری گونجاویان لەبارەوە درا."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: " لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی پێداویستییە ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی ئەدای پێکهاتە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆ کرا."


