یاریگا – وردەکاریی نوێ و شۆکهێنەر دەرکەوتووە دەربارەی ئابڕووچوونێکی گەورە کە تۆپی پێی ئیتاڵیای هەژاندووە، کە تێیدا ئەستێرەی پێشووی ئەیسی میلان، تیۆ هێرناندێز، وەکوو سەرۆک و رێکخەری سەرەکیی زنجیرەیەک ئاهەنگی نایاسایی ناوی هێنراوە. ئەم زانیارییانە سەرەتا لەلایەن رۆژنامەنووسی لێکۆڵەر، فابریزیۆ کۆرۆنا، بڵاوکرانەوە و دواتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی. راپۆرتەکان باس لە کولتوورێکی قووڵی ئاهەنگە نهێنییەکان دەکەن …