نێودەوڵەتی – INA
وەزیری دەرەوەی قەتەر، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، ئەمڕۆ سێشەممە دوپاتی کردەوە کە قەتەر و تورکیا پشتگیریی هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان لە ناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، هاکان فیدان، ڕایگەیاند: "قەتەر و تورکیا پشتگیریی نێوەندگیریی پاکستان دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و کردنەوەی هورمز"، هەروەها وتیشی: "ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز وەک چەک بەکاردەهێنرێت".
لای خۆیەوە، فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە "تورکیا پشتگیریی هەڵوێستی پاکستان دەکات و هیوادارە هەوڵەکانی پاکستان بەرهەمیان هەبێت لە ڕاگرتنی جەنگدا".



