نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ چین شتی مەزن بەدی دێن.

ترامپ لە پۆستێکدا لە سەکۆی (تروس سۆشیاڵ - Truth Social) ڕایگەیاند: "زۆر بە پەرۆشم بۆ گەشتەکەم بۆ چین، کە وڵاتێکی سەرسووڕهێنەرە لەگەڵ سەرکردەیەک (سەرۆک شی) کە ڕێزی هەمووانی لایە؛ شتی مەزن بۆ هەردوو وڵات ڕوو دەدەن."